عێراق هاوردە کردنی گەنم زیاتر دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی بارزگانیی عێراق رایگەیاند، بۆ خۆپارێزیی لە مەترسیەکانی دروستبوونی قەیرانی ئابووریی جیهان، هاوردە کردنی گەنم زیاتر دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن بە یاسایی پاراستنی خۆراک، رێگە بە وەزارەتی بازرگانی دەدرێت بڕی سێ ملیۆن تەن گەنم عەمبار بکات، ئاماژە بەوەش کراوە ئەو عەمبار کردنە بۆ پارێزگاری کردنی عێراقە لە هەر مەترسیەک لەکاتی دروستبوونی قەیرانی ئابووری لە جیهاندا.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی بازرگانی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە بەهۆی کەمبوونی بەرهەمی گەنم لە ئەمساڵدا لە هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئوستوڕالیا برێکى زۆر گەنمیان هاوردە کردووە.

باس لەوەش کراوە، دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کە بڕی پێویستی گەنم هەیە، دەشلێت: "وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵ تائێستا بەباشی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا ٣٠٠ هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە".