تورکیا دەست لە داگیر کردنی خاکی کوردستان هەڵناگرێت

بەشی سووریا- یساسەتوانێکی کوردی سووریا ڕایگەیاند: ئامانجی تورکیا لە هێرش کردنە سەر کوردەکان داگیر کرنی خاکی وڵاتەکەیان و ئاوارە کردنیانە.

ڕێزان ناسان ئەندامی باڵای پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند تورکیا بە دوای ئەمەدایە کە سەرزەمینی کوردەکان داگیر بکات و جەختی کردەوە کە پرسەکە زۆر ڕوون و ئاشکرایە هەڕەشەی پاوانخوازیی تورکیا قەد کۆتایی نایەت.

ناوبراو درێژەی دا مەترسیی گێچەڵ نانەوەیەکی دیکەی تورکیا لە ئان و ساتداریە. تورکیا لە ئێستادا هاوکات هەم لە هەرێمی کوردستان شەڕ دەکا و هەم ناوچەکانی سەر سنووری کوردستانی سووریا تۆپباران دەکات.

ڕێزان ناسان زیادی کرد: قائیدەی تورکیا لەم بابەتەدا داگیرکارییە هەروەها کە ئەم قاعیدەیە لە عێراق و سووریا و ناوچەکانی دیکە دووپات کردۆتەوە.

ئەم سیاسەتوانە کوردە ئەوەی ڕاگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر خۆی ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیەکی دیکە کردووە و تیشی: دوور لە چاوەڕوانییە کە تورکیا هێرشێکی زەمینیی دیکە دەست پێبکات بەڵام ئێمە ئامادەی هەر چەشنە هێرشێکین، لە ئێستادا ڕێدۆزی تورکیا تۆپباران و بۆروومانی ناوچەکانی باکووری سووریایە.

News Code 5929

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha