داهاتی دەروازە سنوورەییەکانی عێراق لە ساڵی 2020 گەیشتە زیاتر لە تریلیۆنێک دینار

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌کانى عێراق رایگه‌یاند، ساڵى 2020 داهاتى ده‌روازه‌ سنورییه‌کان گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر له‌ترلیۆنێک و 195 ملیار دینار و به‌راورد به‌ساڵى 2019 داهات زیادی کردووه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی هه‌ینى 1ى کانونى دووه‌مى 2021 ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌کانى عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئشکراى کرد، تێکڕاى داهاتى ده‌روازه‌کان که ‌له‌ ئه‌نجامى گومرگ له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌ساڵى 2020دا هاتووه‌ته‌ خه‌زێنه‌ى گشتى گه‌یشتووه‌ته‌ ترلیۆنێک و 195 ملیار دینار.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، جوڵه‌ى بازرگانى ڕوى له‌دابه‌زین کردووه‌، به‌ڵام"داهاتى ده‌روازه‌ سنورییه‌کانى عێراق زیادى کردووه‌".

News Code 593

Your Comment

You are replying to: .
captcha