لە ئێران 12 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 12 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 141 هەزار و 189 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە 19ی گوڵانی ساڵی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش  570 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 225 هەزار و 759 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 12 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 141 هەزار و 189 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 7 ملیۆن و 8 هەزار و 231 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.