پێویسته‌ نەوتی هەرێم لەدەستی شەخس و تاقم دەربهێندرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو  جەخت دەکاتەوە پێویسته بەزووترین کات نەوتی هەرێم لەدەستی شەخس و تاقم دەربهێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێرکۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له ‌کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند پارتی و یه‌کێتی به‌هۆی ململانێ سیاسیه‌کانیان په‌رله‌مانیان په‌کخستووه ‌و سلێمانیشیان کردۆته‌ قوربانی دۆخێکی ناله‌بار هه‌یه‌ له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و له‌ڕووی دابه‌شکردنی مووچه‌ .

سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتو ڕاشیگه‌یاند یه‌کێتی و پارتی له‌ناو حکوومه‌ت ڕێکه‌وتنیان کردووه‌ هه‌ریه‌کێکیان له‌داهاتی زۆنی خۆیان پاره‌ ببه‌ن و بیخۆن پاره‌ش بۆ مووچه‌ دابین ناکه‌ن .

ناوبراو ده‌شڵێت پێویسته‌ پارتی و یه‌کێتی بوه‌ستێنین له‌سه‌ر ئه‌ودۆخه‌ شڵه‌ژاوه‌ی بۆ خه‌ڵکیان دروستکردوه‌ نابێت به‌رده‌وام بن .

له‌باره‌ی پرسی غازی سروشتی و ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا شێرکۆ جەودەت وتی: به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم قۆناغی گفتوگۆی تێپه‌ڕاندوه‌و ده‌ستی به‌فشاری هه‌مه‌لایه‌نه‌کردوه‌ بۆسه‌ر ئه‌وکۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی له‌هه‌رێم کارده‌که‌ن هه‌روه‌ک ده‌ستی گفتوگۆ کردوه‌ له‌گه‌ڵ ولاتانی دراوسێ بۆپرسی نه‌وتی هه‌رێم ده‌شڵێت بۆپرسی غاز وه‌ک نه‌وته‌که‌ پارتی و یه‌کێتی موزایه‌ده‌ی پێ ده‌که‌ن غازی هه‌رێم له‌ئێستادا به‌شی ناوه‌خۆ ناکات چۆن هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌که‌ن.