بەرهەمی نووسەرێکی مەهابادی چووە ڕیزی بیست چیرۆکی هەڵبژێردراوی فستیواڵی نێونەتەویی ئاکسفۆرد

بەشی فەرهەنگ و هونەر- کورتە چیرۆکی سەلاح گوڵ ئەندامی لە کۆمەڵە چیرۆکی هەڵبژاردەی ئاکسفۆرد چاپ  و بڵاو بوویەوە.

سەلاح گوڵ ئەندامی نووسەری مەهابادی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند: فستیواڵی نێونەتەویی ئاکسفۆرد کە ساڵی پێشوو بە بەشداری چیرۆک نووسانی زۆربەی وڵاتانی جیهان وەک ئەمریکا، کانەدا، ئوسستراڵیا، ئینگلیس، ژاپۆن و .... بەرێوە چوو و چیرۆکی بیست کەس هەڵبژێردران.

لەم فستیواڵەدا کورتە چیرۆکی سەلاح گوڵ ئەندامی بە ناوی " My philosophical invention" یان " داهێنانی فەلسفی من" هەڵبژێردرا و چووە ڕیزی بیست چیرۆکی هەڵبژێردراوەوە.

The 2021 winter long-list – Oxford Flash Fiction Prize

رۆژی ٢٣ی آبریل ٢٠٢٢ هاوکات لە گەڵ رۆژی شکسپێر لە تەواوی هەڵبژێردراوان بۆ بەشداری لە فستیوالی ئەدەبی بانگهێشتان کرا. لەو مراسمەدا ، لە هەڵبژێدراوان رێز گێرا و لە کتێبی کۆمەڵە چیرۆکی هەڵبژاردەی ئاکسفۆرد بە ناویThe greats in flash fiction Sticks and Stones پەردە لادرا .

بە وتەی خاتوو Freya Moriss بەرێوەبەری فستیوال کە وتەکانی لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە، فستیوالی ئاکسفۆرد لە سەردەمی کرۆنا و قەرەنتینەی یەک بە دوای یەک نەیتوانی بوو چیرۆکە هەڵبژاردراوەکانی ئەو چەند ساڵە بڵاو کاتەوە هەر بۆیە سەرجەمی چیرۆکەکانی ئەو چەند ساڵە لەو کتێبەدا بڵاو دەکرێتەوە .

ئەو کۆمەڵە چیرۆکە هەر ئێستا لە سایتی ئامازۆندا داندراوە و هۆگران دەتوانن سەردانی سایتەکە بکەن

Sticks and Stones: An Oxford Flash Fiction Anthology - Kindle edition by Morris, Freya, Morris, Freya. Literature & Fiction Kindle eBooks @ Amazon.com..

شایانی باسە تا ئێستا دە کتێبی سەلاح گوڵ ئەندامی نووسەری کوردی مەهابادی بڵاو کراوەتەوە.

News Code 5935

Your Comment

You are replying to: .
captcha