هێزەکانی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دیالە ڕووبەرووی تیرۆریستانی داعش بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزەکانی دژە تیرۆری هەرێم لە سنووری ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای کفری ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری گەرمیان گواستییەوە، هێزەکانی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک دژی تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای کفری ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە و تا ئێستا شەڕەکە بەردەوامە.

ئاماژە بەوە کراوە، پێشتر تیرۆریستانی داعش چەند جارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندنشینانی ناوچەکە و هێزەکانی دژە تیرۆر ئامانجیان بنبڕکردنی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعشە لەو سنوورانە.

News Code 5940

Your Comment

You are replying to: .
captcha