کوردیی سۆرانی خرایە ڕیزی خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گووگڵەوە

بەشی جیهان- کۆمپانیای گووگڵ 24 زمانی دیکەی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گووگڵ زیادکرد و یەکێک لەوانە زمانی کوردیی سۆرانییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوێکدا، گووگڵ رایگەیاند، ئامانجی ئەوان ئەوەیە خەڵکی لە هەموو ناوچەکانی جیهان بتوانن پەیوەندی بەیەکەوە بکەن. ئەمڕۆش 24 زمانی دیکەیان زیادکردووە و تەواوی ئەو زمانانەی لە ئێستا خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گووگڵ بەردەستن، 133 زمانن.

پێشتر گووگڵ زمانی کوردیی کورمانجی سەرووی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانەکەی زیادکردبوو، بڕیارە لە ماوەی داهاتووشدا زمانی کوردیی سۆرانی بەردەست بێت بۆ بەکارهێنەران.

لیستی بەشێک لەو زمانە نوێیانەی زیادکراون بەمشێوەیەن:

1- کوردی (سۆرانی): لەلایەن نزیکەی هەشت ملیۆن کەسەوە بەکاردەهێندرێت.

2- ئاسامێسێ: لەلایەن نزیکەی 25 ملیۆن کەسەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی هیندستان بەکاردێت.

3- ئەیمارا: لەلایەن نزیکەی دوو ملیۆن کەسەوە بەکاردەهێندرێت لە چیلی و پیرۆ

4- بامبارا: لەلایەن 14 ملیۆن کەسەوە لە مالی بەکاردەهێندرێت.

5- بهۆجپوری: لەلایەن نزیکەی 50 ملیۆن کەسەوە لە هیندستان، نیپاڵ و فیجی بەکاردێت

6- کریۆ: لەلایەن نزیکەی چوار ملیۆن کەسەوە لە سیێرا لیۆن بەکاردەهێندرێت

7- مەیسیلی: لەلایەن نزیکەی 34 ملیۆن کەسەوە لە باکووری هیندستان بەکاردەهێندرێت

8- لینگالا: لەلایەن نزیکەی 45 ملیۆن کەسەوە لە کۆماری کۆنگۆ، کۆماری ئەفریقای نێوەڕاست و ئەنگۆلا و باشووری سوودان بەکارەهێندرێت.

News Code 5945

Your Comment

You are replying to: .
captcha