هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل کوژرانی 4 سەربازی سووریای لێکەوتەوە

بەشی سووریا- بەهۆی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆسەر پارێزگای ته‌رتوس-ی سووریا 4 سەرباز کوژراون و 7 هاوڵاتیی سڤیل بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی سانای فه‌رمیی سووریا ئه‌مشه‌و بڵاویکرده‌وه‌، لە دەوروبەری کاتژمێر 8:20 خوله‌کی ئه‌مشه‌و، سوپای ڕەژیمی زایۆنی به‌ مووشه‌ک له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ هێرشی ئاسمانیی ئه‌نجامدا و چه‌ند خاڵێکی له‌ پارێزگای ته‌رتوس کرده‌ ئامانج.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئەو دەستدرێژییە "بووە هۆی کوژرانی 4 که‌س و برینداربونی 7 که‌سی دیکه‌، کە یه‌کێکیان منداڵه‌ و چەند زیانێکی ماددیش هەیە".

News Code 5961

Your Comment

You are replying to: .
captcha