داڵغە سەرەکییەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان

بەشی جیهان- بەگوێرە ڕاپۆرتی گۆڤاری مۆنیتۆری ئەمریکی، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نیگەرانی چەندین پرسن لەوان درێژی پێکدادانەکان لە خاکی هەرێم، بوونی پەکەکە لەو ناوچەیە و دژایەتیی بەغدا لەگەڵ فرۆشتنی نەوتی خاو و گازی سروشتیی بە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵنێری گۆڤاری ئەمریکیی مۆنیتۆر کە لەمدواییانەدا دانیشتنێکی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەبووە، نیگەرانیەکی جیدی هەیە لەبارەی هەندێک بابەت وەکوو بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان، سەرهەڵدانی چەند شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکە و ڕێگری کردنی بەغدا لە هەناردەکردنی گاز و نەوتی هەرێم.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مۆنیتۆری وتووە: حکوومەتی بەغدا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی داوە ڕێگری بکات لە هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بۆ وڵاتانی دیکە. بەغدا لە ساڵی 2014دا کە داعش پەلاماری هەرێمی کوردستانی دا بوودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی بە پاساوی ئەوەی کە نەوتی هەناردە کردووە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە لە گەرمەی شەڕی داعشدا تووشی قەیرانی ئابووری ببین.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە کە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی هەرێمی کوردستانیش گفتوگۆی کردووە، ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بەلای ئەوانەوە زۆر گرینگە بەڵام ئەوان بوونی پەکەکە بە هەڕەشە دەزانن بۆ سەقامگیریی ناوچەکەیان.

هەژار ئیسماعیل کە لە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەیە لەمبارەوە دەڵێت: هەزاران کەس لە گەنجە کوردەکانی سووریا بەمەبەستی شەڕی داعش مەشقیان پێکراوە بەڵام پەکەکە و باڵەکانی ناهێڵن بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە.

نیگەرانیەکی دیکەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی پەلامارە یەک لە دوای یەک و ناوەناوەکانی داعشە کە هۆکاری ئەو پەلامارەیش بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکەدا دەگەڕێننەوە لەنێو هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان.

News Code 5963

Your Comment

You are replying to: .
captcha