ئەمڕۆ لە کوردستان هیچ حاڵەتێکی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا تۆمار نەکرا

بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 24 گوڵانی ساڵی 1401 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 25 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون، کە 7 کەسیان لە بەشی چاودێڕیی چڕدان.

زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە.

هەروەها لە ماوەی ئەم 24 کاتژمێرەدا بەهۆی نەخۆشیەکەوە کەس گیانی لەدەست نەداوە و کۆی ئەوانەی بەهۆی ئەم پەتایەوە لە پارێزگای کوردستان گیانیان سپاردووە گەیشتووەتە 2018 کەس.

News Code 5964

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha