لە ئێران 7 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 7 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 141 هەزار و 216 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 24ی گوڵانی ساڵی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 255 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 227 هەزار و 683 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 7 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 141 هەزار و 216 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 7 ملیۆن و 18 هەزار و 868 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.