ڕەئیسی: فەرمانمان کردووە بازاڕچە سنوورییەکان چالاک بکرێنەوە/ یەکگرتنی شیعە و سوننە لە ئێران ستراتێژییە نەک تەکتیک

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەەسر ڕێکخستنەوەی دۆخی کۆڵبەرەکان و سووتەمەنی بەرەکان کردەوە و وتی: ئەگەر لە ڕابردوودا داهاتەکانی سەر سنوور بدرابایەت بە سنوورنشینەکان و بازاڕچەکان چالاک کرابانەوە ئێستا کێشەی سنوورنشینەکانمان بە چاو نەئەدی، فەرمانم بە وەزیری ناوخۆ کردووە بازاڕچە سنوورییەکان کە داخراوان چالاک بکرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، «ئایەتۆڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی» لە کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی سوننە دا ئاماژەی کردە هەڵمەتە جیدییەکانی حکوومەت بۆ نەهێشتنی کێشەی مەعاشی خەڵک و وتی: یەکگرتوویی شیعە و سونە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ستراتێژیەکی هەمیشەییە نەک تەکتیکێکی کاتی.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: حکوومەت ئاوڕ لە داڵغەکانی خەڵک دەداتەوە کە لە ڕێگای مامۆستایانەوە دەگوازرێتەوە و هەوڵ بۆ چارەسەر کردنیان دەدات.

سەرۆک کۆماری ئێران هەوڵەکانی دەوڵەتی خۆی لە کاتی دەست بەکاربوونیەوە شی کردەوە و ڕایگەیاند: دەوڵەت لە دەستپێکی کاریەوە ڕووبەڕووی چەند کێشە بوو لەوان کورت هێنانی بوودجەی 500 هەزار ملیاری، مانەوەی قەرزی مانگانەی 10 هەزار ملیاری، مردنی 700 کەس لە ڕۆژێکدا بە کۆرۆنا، بوونی هەڵاوسانی کەم وێنە و چەند کێشەیەکی دیکە.

ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژەشی دا بە پێگەی هاووڵاتیانی سوننە لە مێژووی ئێراندا و وتی: ئێوە مامۆستایانی سوننە سەرچاوەی خزمەتگوزاریی زۆرن و ساڵەهایە کە شیعە و سوننە لە ئێرانی ئیسلامیدا پێکەوە دەژین.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی لەسەر سامانپێدانی دۆخی کۆڵبەران و سووتەمەنی بەرەکان کردەوە و ڕایگەیاند: ئەگەر لە ڕابردوودا داهاتەکانی سەر سنوور بدرابایەت بە سنوورنشینەکان و بازاڕچەکان چالاک کرابانەوە ئێستا کێشەی سنوورنشینەکانمان بە چاو نەئەدی، فەرمانم بە وەزیری ناوخۆ کردووە بازاڕچە سنوورییەکان کە داخراوان چالاک بکرێنەوە.

News Code 5970

Your Comment

You are replying to: .
captcha