سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیماراتی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید گەیشتە ئەبووزەبی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی نوێی ئیمارات پێشوازی لێکرا.

مەسروور بارزانی هاوخەمیی خۆی و گەلی کوردستانی بە شێخ محەمەد بن زاید گەیاند بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی ئیمارات، خەلیفە بن زاید، هەروەها پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی ئیمارات لە شێخ محەمەد بن زاید کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی بەرپرسێکی دیکەی هەرێمی کوردستان بوو کە لەو ڕێوڕەسمەدا باشداریی کرد.