هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 9 ملیار دولار یارمەتی دارایی بۆ هێزی پێشمەرگە و هێزە کوردەکانی سوویا و سوپا عێراق دابین کردووە
بەشی سووریا- فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند هاوپەیمانانی دژبە داعش لە ساڵی 2014ەوە تاکوو ئێستا زیاتر لە 8.9 ملیار دۆلار یارمەتیی دارایی هاوپەیمانەکانی خۆی لە عێراق سووریا داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا ڕایگەیاند هاوپەیمانانی دژبە داعش لە ساڵی 2014ەوە تاکوو ئێستا زیاتر لە 8.9 ملیار دۆلار یارمەتیی دارایی بۆ هاوپەیمانەکانی خۆی لە عێراق سووریا لەوان هێزی پێشمەرگە و هێزە کوردەکانی سوویا و سوپا عێراق دابین کردووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕێژەی یارمەتییەکان لە سێ مانگی ئەوەڵی 2022دا 219 ملیۆن دۆلار بووە.

یارمەتییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزە هاوبەشەکانی بریتی بوون لە کەرەستەی جەنگی، پزیشکی و لۆجێستیک کە بە ئامانجی ڕووبەڕوویوونەوەی داعش لە ساڵی 2014وە ڕادەستی کردووەن.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە 79 وڵات و 5 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا پێکهاتووە.