پارتى دیموکرات بڕیاری داوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتى
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری سه‌ره‌تا و کۆتایی پارتی ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موواندا له‌ ناویشیاندا یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ گفتوگۆ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گفتوگۆ یه‌کێکه‌ له‌ بنه‌ما چه‌سپاوه‌کانی پارتی و ئه‌و رێگه‌یه‌ به‌ گرنگترین و سه‌رکه‌وتووترین رێگه‌ ده‌زانین.

سەبارەت بە ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتى شەهاب ئەوەى خستەڕوو، راسته‌ کۆبوونه‌وه‌ نه‌کراوه‌ له‌ نێوانیاندا، به‌ڵام ده‌رگای گفتوگۆ دانه‌خراوه‌.

ئەندامەکەى سەرکردایەتى پارتى دەشڵێت: "ئێمه‌ ئه‌زموونێکی درێژمان له‌ کاری پێکه‌وه‌یی و حوکمڕانی و داڕشتنی سیاسه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی گفتوگۆ بکه‌ین".

دڵشاد شه‌هاب ئەوەشى خستەڕوو، هه‌ر گفتوگۆیه‌ک بکرێت، پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نیشتمانی بێت و ته‌نیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆماندا نه‌بێت.