بەرپرسی ئێرانی: مافی عێراقمان لە پشکی ئاودا پێشێل نەکردووە/ کاریگەریی ڕووبارەکانی ئێران لەسەر عێراق زۆر کەمە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی ڕووبارە سنوورییەکان و سەرچاوەکانی ئاوی هاوبەشی کۆمپانیای ئاوی ئێران وتی: ئێران بە هیچ شێوەیەک مافی عێراقی لە پشکی ئاودا پێشێل نەکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەبار وەتەن وەفا وتی: ئێران لە ڕووبارەکانی سەرسنووردا پشکی عێراقی لە ئاو لەبەرچاو گرتووە و دیاری کردنی پشکی عێراق لەو شوێنانەدا کە هێشتا دیاری نەکراوە پرسێکە کە دەبێت لە کۆبوونەوە دوولایەنەکاندا باسی لێوە بکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: هیوادارین برایانی عێراقیی ئێمە وەڵامی نامە فەرمییەکانی ئێمە بدەنەوە و بە زووترین کات لەبارەی کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوانمان ڕازی ببن.

بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی ڕووبارە سنوورییەکان و سەرچاوەکانی ئاوی هاوبەشی کۆمپانیای ئاوی ئێران وەبیری هێنایەوە: وتنی ئەم بابەتەش پێویستە کە سیاسەتەکانی کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاو لەلایەن ئێرانەوە بەلەبەرچاو گرتنی دراوسێیەتی و مرۆڤ دۆستی بووە لەگەڵ گەڵی موسوڵمانی عێراقدا.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە دەبێت ئەمەش لە بیر نەبەینەوە کە وڵاتی ئێمەش هاوشێوەی عێراق ڕووبەڕووی وشکەساڵی بووەتەوە بەتایبەت لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا.

جەبار وەتەن وەفا ئاشکراشی کرد وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مانگی خەزەڵوەر و بەفرانباری ساڵی 1400 هەتویدا لە دوو یادداشتی فەرمیدا کە بۆ عێراق ناردوویەتی ئامادەیی دەربڕیوە کە لە تارن میوانداریی شاندی بەڕێزی عێراقی بکات کە تا ئێستاش عێراق هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.

News Code 5980

Your Comment

You are replying to: .
captcha