هەدەپە داوا دەکات تورکیا پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگرێت

بەشی تورکیا- HDP لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هەڵسوکەوتی تورکیا و ئیسرائیل لەگەڵ ئەو ناوچانەی داگیریان کردوون هاوشێوەی یەکترە، داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد کە کۆتایی بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی دیموکراتیکی گەلان HDP لە بەیاننامەیەکدا کە لە 74ەمین ساڵۆگەڕی کارەساتی (النکبە)ی فەلەستین بڵاوی کردۆتەوە، وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی سیستەماتیکی ئیسرائیل بۆسەر خەڵکی فەلەستین داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بوەستێنێت.

لە بەیاننامەکەدا کە ماڵپەڕی فەرمیی هەدەپە بڵاوی کردۆتەوە هاتووە: النکبە کە فەلەستینییەکان وەکوو کارەساتە گەورەکە ناوی لێدەبەن، ڕۆژێکە کە فەلەستینییەکان ناچار بوون کۆچ بکەن مافی چارەی خۆنووسییان لەلایەن حکوومەتە ئیمپریالیستەکانەوە پێشێل کرا.

هەدەپە لە درێژەدا ئاماژەشی دا بە درێژەی هێرشە سیستەماتیکەکانی ئیسرائیل بۆسەر گەلی فەلەستین و دەڵێت ئەم هێرشانە هاوشێوەی ڕەفتارەکانی تورکیایە لەگەڵ کورد.

News Code 5983

Your Comment

You are replying to: .
captcha