کۆمەڵگای جیهانی پشتی لە کوردانی سووریا کردووە

بەشی جیهان- سەرۆکی کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی خاچی سوور ئاماژەی دا بەوەی کە کۆمەڵگای جیهانی لە گەڕاندنەوەی هەزارن زیندانیی داعش خۆی دەبوێرە و  وتیشی: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی پشتی لە هێزە کوردەکانی سووریا کردووە کە ئەرکی پاراستنی کەمپەکانی داعشیان لەسەر شانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئەمڕۆ یادداشتێکی لەبارەی دۆخی نالەباری کەمپەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بڵاو کردەوە. ئەم ڕۆژنامەیە باس لەوە دەکات کە کۆمەڵگای جیهانی لەبارەی دۆخی چەندین کەمپی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا کە خانەوادەی داعشەکانی تێدا جێگیرن خەمساردە.

واشنتۆن پۆست نووسیویەتی کە هاووڵاتییانی 55 وڵاتی جیهان لەم کەمپانەدان بەڵام تەنها 25 وڵات ئامادەییان بۆ گەڕاندنەوەی دەربڕیوە.

پیتر ماورر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی خاچی سوور دەڵێت ئەرکی هێزە کوردەکانی سووریا بۆ پاراستنی ئاسایشی کەمپەکان زۆر پڕمەترسییە.

ناوبراو بە واشنتۆن پۆستی وتووە هێزە کوردەکانی سووریا بە تەنها ئەم کەمپانەیان بۆ بەڕێوەنابرێت بەڵام کۆمەڵگای نێونەتەوەیی یارمەتییان نادەن.

واشنتۆن پۆست ئاماژەشی داوە بەوەی کە 10000 کەس لە زیندانییانی داعش لە کەمپی ژێر کونترۆڵی کوردەکان، خەڵکی وڵاتانی ڕۆژئاوایین و پێویستە هەوڵی جیدی بدەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە.

News Code 5985

Your Comment

You are replying to: .
captcha