فەرمانی دەستگیر کردن بۆ هۆشیار زێباری دەرچوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگایێک لە پێتەختی عێراق فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەرکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەکانی هەواڵی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی دادوەرییەوە بڵاویان کردووەتەوە، رۆژی دووشەممە 16ی ئایار دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا لەسەر سکاڵایەکی نوێنەری یاسایی دادگای باڵای فیدراڵی، فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ هۆشیار زێباری دەرکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، فەرمانەکە بەتۆمەتی تاوانی چەندین جار سووکایەتی کردن بە دەسەڵاتی دادوەریی دەرکراوە.

پێشتر هۆشیار زێباری چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر دادگای فیدراڵی و لە کۆتا جاریشدا وتی، بڕیاری دادگاکە بۆ هەڵوەشانەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک لایەنگرییە و لە رووی ئەمنی و ئابورییەوە زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت.

News Code 5987

Your Comment

You are replying to: .
captcha