تورکیا خەریکی داگیر کردنی خاکی هەرێمی کوردستان و کۆتایی هێنانە بە هەموو شتێک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداری دەدات کە تورکیا خەریکی داگیر کردنی خاکی هەرێمی کوردستان و کۆتایی دانە بە هەموو شتێک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدهەم بارزانی له‌نامه‌یه‌كدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، پێویستە لە دەرەوەی کێشە ناوخۆیی فراکسیونەکان، بیر لە داگیر کردنی خاکی وڵاتمان، هەرێمی کوردستان بکرێت لە لایەن دەولەتی تورکیاوە.

ناوبراو له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاندووه‌: پەرلەمانی بەڕێزی کوردستان، زۆر بە کورتی پێویستە لە دەرەوەی کێشە ناوخۆیی فراکسیونەکان، بیر لە داگیرکردنی خاکی وڵاتمان، هەرێمی کوردستان بکرێت لە لایەن دەولەتی تورکیاوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "ئەم بابەتە لە سەرووی هەموو شتەکانی ترە، بوون و نەبوونمانە و کۆتای هەموو شتێک و هەموومانە پێکەوە بەبێ جیاوازی، کۆببنەوە و با هەڵوێستی نەتەوایەتیمان هەبێت".

News Code 5996

Your Comment

You are replying to: .
captcha