قایمقامی مەریوان سەردانی خانەوادەی کۆچەر بیرکار دەکات

بەشی کوردستان- قایمقامی شاری مەریوان مالی مەجید درەخشانی باوکی پرۆفیسۆر فەرەیدوون درەخشانی (کۆچەر بیرکار) لە گوندی نێ بەسەر کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل ئەحمەدی لەبارەی ئەم سەردانەوە وتی: هەمووان کۆچەر بیرکار دەناسن چوونکە ئەو ئێستا ناوبانگی جیهانیی دەرکردووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: هەر بەم بیانووەوە ویستم دایک و باوکی بەڕێزی ئەم پرۆفیسۆرە بەسەر بکەمەوە و ڕێز لە هەوڵ و ماندووبوونەکانیان بگرم.

قایمقامی شاری مەریوان زیادی کرد: بنەماڵەی نوخبەپەروەری ئەوانم لە نزیکەوە چاو پێکەوت کە بەڕاستی مایەی شانازیی کۆمەڵگای ئێمەن.

ئەحمەدی وتیشی: خاڵێکی زۆر گرینگی دیکە دوو خۆشکەزای دکتۆر پرۆفیسۆر بیرکارن کە هەردوویان دکتۆرن. گومانم لەمەدا نییە کە لە داهاتوودا ئەم دوو کچە نۆخبە زیاتر دەناسێنێت.

News Code 6003

Your Comment

You are replying to: .
captcha