سوید هەڵویستێکی توندی لەدژی پەکەکە ڕاگەیاند

بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی سوید، دەڵێت سوید یەکەم وڵات بووە دوای تورکیا، PKKی خستوەتە ناو لیستی تیرۆرەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی تورکیا ڕەخنەی توندی لە سوید گرت کە پشتگیری لە چالاکوانانی کوردی دانیشتووی وڵاتەکەی دەکات؛ ئان لیند، وەزیری دەرەوەی سوید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بابەتێکی بڵاو کردەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتە روو کە سوید یەکەم وڵات بووە پەکەکەی بە رێکخراوی تیرۆريستی ناساندوە.

ناوبراو، باسی لەوەش کردوە کە ئەم بڕیارە لە سەردەمی حکوومەتەکەی ئۆڵۆف پاڵما، دەرکراوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٢دا یەکێتی ئەورووپاش بڕیارێکی لەو شێوەیەی دەرکردوە.

لیند، نووسیوویشیەتی: "هەڵوێستی وڵاتەکەم بەرامبەر بە پەکەکە هیچ نەگۆڕاوە".

News Code 6015

Your Comment

You are replying to: .
captcha