کتێبێک لەبارەی ژیانی سەلاحەدین دەمیرتاش بڵاو کرایەوە

بەشی تورکیا- کتێبێک کە باس لە ژیانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان لەناو زیندان دەکات بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کتێبەکە بەناوی "کورسییە سپییەکەی دەمیرتاش" بڵاو کراوەتەوە کە لەلایەن زینار گاراڤیل ڕاوێژکاری پێشووی ڕۆژنامەوانی دەمیرتاشەوە نووسراوە.

کورسییە سپییەکەی دەمیرتاش وردەکاریی ئەو ساتەی تێدا باس کراوە کە دەمیرتاش لەکاتی دەستگیرکردنی‌ و دوورخستنەوەی لە ماڵەکەی، دوو کچەکەی دەلال ‌و دیلدا-ی لەباوەش کردووە.

کاراڤیل لەکتێبەکەیدا باسی ئەو پەرەسەندنە سیاسیی‌ و کۆمەڵایەتییانە دەکات کە لەدوای زیندانی کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە نۆڤەمبەری ساڵی 2016وە هاتوونەتە ئاراوە، کتێبەکە هەندێک لەو ڕووداوانەی گێڕاوەتەوە کە لەیادی خەڵکدا نەماون.

لەکتێبەکەدا باسی زۆر لەو بابەتانەش کراوە کە هاوڕێیانی زیندان، پارێزەر، خوشک ‌و برا و هاوسەرەکەی گێڕاویانەتەوە، نووسەر دەڵێت: "کتێبەکە بەرهەمی کارێکی بەبەهایە، چیرۆکی سیاسییەکە کە دڵی لەناو جەماوەردا لێ دەدات".

News Code 6033

Your Comment

You are replying to: .
captcha