مەسروور بارزانی لەگەڵ وه‌زیری بازرگانی و پیشەسازیی قه‌ته‌ر کۆ بووه‌وه‌
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن حەمەد ئال سانی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی قه‌ته‌ر کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23/5/2022، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر کرا، بە تایبەتی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی قەتەر لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی سیستمی بانکی.

لەبارەی ئەو دیدارە مه‌سروور بارزانى، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک، له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌وه‌ ده‌ڵێت: "بەهێزکردنی ئابووریی کوردستان، مانای ئەوەیە پێویستە هه‌وڵەکه‌نمان چڕتر بکه‌ینه‌وه‌ لە بواری چاکسازی و لەو چوارچێوەیەدا، بانکی مۆدێرن له‌ کوردستان ده‌ستبه‌کار بن و ڕووتین و به‌هه‌ده‌ردان که‌م بکرێته‌وه‌".

سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان باسى له‌وه‌ش کردووه‌: لە گفتوگۆیه‌کم لەگەڵ وه‌زیری بازرگانی و پیشەسازیی قه‌ته‌ر، باسمان لە دەرفەتەکانی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی قەتەر کرد بۆ په‌ره‌پێدانی که‌رتی بانکی هه‌رێمی کوردستان".