لە کەرکووک داعش پەلاماری هێزەکانی حەشدی شەعبی دا/ دوو چەکداری داعش کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی لیوای 16ی حەشدی شەعبی لە سنووری گوندی بەشیر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوندی بەشیر بە 12 کیلۆمەتر دەکەوێتە خوارووی شاری کەرکووکەوە سەر بە ناحیەی تازە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕ و پێکدادان لە نێوان چکدارانی داعش و هێزەکانی حەشدی شەعبی بەردەوامە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا دوو چەکداری داعش و هەروەها دوو جووتیاری خەڵکی ناوچەکە کوژراون.

سەبارەت بە هێرشەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کەتیبەی پاڵپشتی لیوای 16ی حەشدی شەعبی بڵاوی کردەوە کە ئێستا هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە کەرتی بەشیر لە شەڕێکی قورسدان و زانیاری زیاتری نەخسووەتە روو.

سەرچاوە: باسنیووز

News Code 6036

Your Comment

You are replying to: .
captcha