بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەکاتێکدا دانیشتوانی گوندی سامی عاسی لە باشووری کەرکووک سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرێک بوون کەلەنێو دەغڵ و دانی گوندەکەیان کەوتبووە، چەکدارانی داعش پەلاماری جووتیارانی گوندەکەیان داوە.
لەم هێرشەدا داعش سوودی لە خراپی ڕەوشی کەشوھەوا و شەپۆلی خۆڵبارینەکە وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی پەلامارەکەی و دوای ڕوداوەکە ھێزەکانی حەشد و سوپا بەدەنگ دانیشتوانی گوندەکەوە چوون و کێوماڵیان لەو ناوچەیە دەستپێکردوە.
گوندی سامی عاسی دەکەوێتە نێوان ھەردوو شارۆچکەی ڕەشاد و تازەوە لەڕووی ئیداریەوە سەر بەناحیەی تازەی پارێزگای کەرکوکە و دانیشتوانی گوندەکە عەرەبی سوننەن.
Your Comment