ئەمریکا لە سووریا پشتگیریی پێکهێنانی کیانی سەربەخۆی کوردی ناکات

بەشی جیهان- جەیمز جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا جەختی کردۆتەوە کە ئەمریکا هەوڵی داوە دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە باکووری سووریا بە ڕەزامەندیی عەرەب و کوردەکانی دژی پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات بێت و ئەنجامەکەی نەبێتە هۆی دامەزرانی کیانێکی سەربەخۆی کوردی.

کوردپرێس:

جەیمز جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کە لەم دواییەدا لە پۆستەکەی لادراوە جەختی کردۆتەوە کە وڵاتەکەی لەم ساڵانەدا کە تەعامولی لەگەڵ کورد بووە هەموو هەوڵی خۆی داوە بۆ ئەوەی پشتگیری کردنەکەی لە کورد نەبێتە هۆی جیابوونەوەی کوردەکان لە سووریا.

ناوبراو لە دیمانەیێکیدا لەگەڵ سەنتەری ویلسۆن لەبارەی سنووری پشتگیرییە سیاسییەکانی ئەمریکا لە کورد و دبڵۆماسیی ئەمریکی دەرحەق بە کورد وتوویەتی دبڵۆماسیی ئەمریکی هەوڵی ئەوەی داوە کە دڵنیا ببێتەوە کە هێزە کورد و عەرەبەکانی سووریا ناسراو بە هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ بڕیاردان لە سەر داهاتووی دووری سیاسییان و یەکخستنی خاکی ژێر دەسەڵاتیان لە سووریا تەنها لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ژمارە 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کار بکەن و لە دەرەوەی ئەو بڕیارنامەیە خەیاڵێکی دیکەیان بەسەردا نەیەت.

جەیمز جێفری ئاماژەی بە نێوەندگیریی وڵاتەکەی لە نێوان دوو لایەنی سەرەکیی کوردی سووریا کرد و گوتیشی: ئەمریکا هەوڵی ئەوەی داوە کە دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات جێگای ڕەزامەندیی هەموو کورد وعەرەبە ناڕازییەکانیش بێت و کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیمورکات بە سەر بەشێک لەخاکی سووریا ئەنجامەکەی ئەوە نەبێت کە کیانێکی سەربەخۆ بۆ کورد دابمەزرێنێت.

ناوبراو لەبارەی پشتگیریی داراییی ئەمریکا و هاوپەیمانیی دژەداعش بۆ کوردەکانی سووریا گوتی: هێزەکانی سووریای دیموکرات ساڵانە چەند سەد ملوێن دۆلار یارمەتیی دارایی وەردەگرن و بەشی زۆری ئەو بڕە پارەیە لە لایەن هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی دژەداعشەوە خەرج دەکرێت.

News Code 604

Your Comment

You are replying to: .
captcha