وەزیری نەوتی عێراق: فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە ڕادەگرین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ باڵوێزی توركیا لە بەغدا كۆبووەتەوەو پێی راگەیاندووە كە "دەمانەوێت فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی توركیاوە ڕابگرین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە كە لەسەر داوای ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، باڵوێزی توركیا بانگێشتی وەزارەت كراوە و پرسی پەیوەندی نێوان هەردوولا تاوتوێ كراوەو وەزیری نەوتی عێراق روونكردنەوەی لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ نوێنەرەكەی توركیا خستۆتەروو.

هەروەها داوای كردووە كۆمپانیا نەوتییەكانی توركیا لە هەرێم كارەكانیان رابگرن تا گرێبەستی نوێ لەرێگەی عێراقەوە لەگەڵیاندا دەكرێت.