سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان برەودان بە پەیوەندییە دوولایەنەکان تاوتوێ دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان ڤاهاگن خاچاتوریان کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە (23 ی ئایار/ مایۆی 2022)، لە کۆبوونەوەی نێوانو سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان دەربارەی دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان کرا، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.