نوێنەرێکی گۆڕان: پێمان ناڵێن چەند داهاتی نەوت زیادی كردووە و كوا مووچەی خەڵكی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق مانگی رابردوو داهاتی نەوت نزیکەی ملیارێک دۆلار زیادی کردووە، بەڵام نازانن لە هەرێم داهاتی نەوت چەند زیادی كردووە و بۆچی مووچەی خەڵک خەرج ناکرێت.

کوردپرێس:

غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، بەگوێرەی خشتەی کۆمپانیای سۆمۆ كە بۆ لیژنەی نەوت و وزە نێردراوە "داهاتی نەوت بەراورد بە مانگی ڕابردو نزیکەی ملیارێک دۆلار زیادی کردوە".

غالب محەمەد باسی لەوەش کردووە، بڕی رۆژانەی نەوتی هەناردەکراو گەیشتوەتە دو ملیۆن و 846 هەزار بەرمیل و بەکۆی گشتیش 88 ملیۆن و 211 هەزار و 750 بەرمیل نەوتیان لە کێڵگە نەوتییەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق و کەرکوک هەناردەکردوە.

بەگوێرەی خشتەكە، داهاتی مانگی رابردوی عێراق لەفرۆشتنی نەوت نزیکەی چوار ملیار و 213 ملیۆن و 432 هەزار دۆلار بوە.

ئەو پەلەمانتارە پرسیار لەسەر داهاتی نەوتی هەرێم دەکات و باسی لەوەکردوە، هەرێمی کوردستان کە رۆژانە زیاتر لە "550" هەزار بەمیل نەوت هەناردەکات "پێمان ناڵێن چەند داهاتتان زیادی كردووە و كوا مووچەی خەڵكی؟".

News Code 607

Your Comment

You are replying to: .
captcha