وەزیری نەوتی عێراق: بە جۆرێک مامەڵە لەگەڵ نەوتى هەرێم دەکەین کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەک بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت بە جۆرێک مامەڵە لەگەڵ نەوتى هەرێم دەکەین کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەک بێت و کەس زیانی لێ نەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی وەزیریی وزەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق ڕۆژانە چوار ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیلە و لەو بڕەش یەک ملیۆنی لە بەرهەمهێنانی ناوخۆدا بەکاردەهێنرێت و سێ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار هەناردەی دەرەوە دەکرێت.

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردوە، پلانیان هەیە تا کۆتای ساڵی ٢٠٢٧ ڕێژە بەرهەمێنانی نەوت بەرز بکەنەوە بۆ هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

سەبارەت بە دۆسیەی نەوتى هەرێمى کوردستانیش وەزیرى نەوتى عێراق ئەوەى خستوەتەڕوو، دەیانەوێت بە جۆرێک مامەڵە لەگەڵ نەوتى هەرێم بکەن کە لەبەرژەوەندی هەموو لایەک بێت و کەس زیانی لێ نەکات، بۆیە جەختی کردوەتەوە کە دەیانەوێت بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانى هەرێمدا بچنەوە.

News Code 6071

Your Comment

You are replying to: .
captcha