101 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 6 هەزار و 45 تووشبووی نوێ تۆمار کرا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 101 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 55 هەزار و 438 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 13ی بەفرانباری 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 6 هەزار و 45 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 1 ملیۆن و 237 هەزار و 474 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 101 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 55 هەزار و 438 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 1 ملیۆن و 4 هەزار و 326 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 608

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha