هەڕەشەکانی ئەردۆغان بەجدی وەردەگرین / گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە
بەشی سووریا- وتەبێژی YPG ڕایگەیاند ئێمە هەڕەشەکانی لەبارەی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا بە جیدی دەزانین و ئامادەین بۆ شەڕێکی جیاواز.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووری مەحموود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه‌) لەبارەی هەڕشەکانی تورکیا سەبارەت بە هەڵمەتێکی دیکەی سەربازی لەدژ کوردستانی هاته‌ده‌نگ ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "مەترسییەکان بەجدی وەردەگرین".

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ده‌شڵێت: ھەر کاتێک ئەردۆغان باسی ئۆپه‌راسیۆنی نوێ بکات له ‌دژى كوردستانی سووریا جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش زیاد دەکاتەوە.

ڕۆژی 23ی ئایاری 2022 ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆن بۆسەر کوردستانی سووریا دەستپێدەکەن‌و ئەو ناوچە ئەمنییەی پێشتر قسەیان لەسەر کردبوو، بەقووڵایی 30 کیلۆمەتر تەواوی دەکەن.