لە کەرکووک شەڕ و پێکدان لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق روویدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕایانگەیاند لە کەرکووک شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپای عێراقدا روویدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیێک میدیای عێراقی لەوان وڵات میدیا و سابرین نیووز بڵاویان کردەوە شەڕەکە لە بازگەیەکی شاری کەرکووک روویداوە و دوو پێشمەرگە بەوهۆیەوە بریندار بوون.

هەر بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو دوو پێشمەرگە بریندارە باوک و کوڕێکن کە بۆ چارەسەری برینەکانیان بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی گواستراونەتەوە.