دیداری ئەمدواییەی یەکێتی نیشتمانی هەروەک کۆنگرەی چوارەمی حزب کارامە نەبوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی جەخت دەکاتەوە کە دیداری گشتیی ئەمدوایەی حزبەکەی هەروەک کۆنگرەی 4 ناسەرکەوتووە و توانای چارەسەر کردنی کێشەکانی نییە و ئەگەر حزب نەتوانێت کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکات توانای چارەسەریی کێشەکانی خەڵکیشی نابێت.

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو لەبارەی دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێم وتوون ئەگەر 10% بۆ 20% لەو دیدارەدا گۆڕانکاریتان پێبکرێت من مەمنونتانم، ئەگەر نەتوانن وەڵامی چۆنێتی چارەسەری ئەو کێشانەی هاوڵاتیان پێوە دەناڵینێت پێنەبێت، ئەو پەڕی مانگێک تا مانگ و نیوێکی تر ئەوەی لەژێر بەڕەیە دێتە سەربەڕەوە، ئێستا یەکێتی لەم دیدارەدا چارەسەر بۆ کێشەکان نەدۆزنەوە، کێشەکان زیاتر دەبن.

ناوبراو وتیشی پێش چوارەمین کۆنگرە قسەی زیاتر گوترا، گوتیان ئەو کۆنگرەیە مێژووی یەکێتی و ئاراستەکەی دەگۆڕێت و یەکێتی دەکەینەوە بەو یەکێتییەی مام جەلال دەیویست، ئێستا دەڵێن کۆنگرە خراپ بوو و کۆنگرە پلانی خراپی تێدابوو و کاری خراپی تێدا کرا و... رەخنەکان زۆرن لەسەر کۆنگرە، ئێمەومانانیش پێش کۆنگرە هەر وامان دەگوت، دوایی هاتەوە سەر قسەی ئێمە، ئێستاش مانگێک و نیو بەینی من و هەموو ئەو هەڤاڵانە بێت کە لەو دیدارە ئامادەکار یان سەرپەرشتیارن یان لە لیژنەکانن، نەتوانن لەسەر کۆمەڵێک پرس کە پەیوەندی بە چارەنووسی ئابووریی خەڵک و ژیانی حیزبایەتی یەکێتییەوە هەیە، چارەسەر بدۆزنەوە، چۆن ئێستا ناڕەزایەتییەکی بەربڵاویان لەسەرە، بە دڵنیاییەوە ناڕەزایەتییەکان زیاد دەکات و کەمی ناکات.

سەبارەت بە دانانی بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی مەلا بەختیار ئاماژەى بەوە کرد، مەلا بەختیار: جارێ ناتوانم قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەم، لەبەر ئەوەی هاوسەرۆکمان هەڵبژارد کە منی تێدانەبووم، گوترا ئەو هاوسەرۆکە وەرچەرخانی گەورە لە مێژووی یەکێتی دروستدەکات، لە منیان پرسی بۆچوونت چییە لە بەرامبەر هاوسەرۆک، گوتم جارێ کاتم بدەنێ با بیری لێبکەمەوە و ببینم چی دەکەن، دوای ماوەیەک لێیان پرسیمەوە، گوتم ساڵێکی دیکە لەنێوان خۆیان تێکدەچن و تێکیشچوون. ئێستا من ناتوانم هەتا چارەسەری کێشەکان نەبینم و تا خوێندنەوە و گوتاری نوێ لە هەڤاڵ بافڵ و ئەوانەی لەگەڵی کاردەکەن نەبینم، بۆ چارەسەری کێشە حزبییەکان و کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندییەکانی یەکێتی و لایەنە سیاسییەکان، من لە ئێستاوە ناتوانم بڕیار بدەم، بەڵام پڕ بە دڵ هیوادارم سەرکەوتوو بێت، هەرچەند نەریتی سەرۆک، نەریتی مێژووی یەکێتی نەبووە، ئەوە نەریتێکی تازەیە و بەرپرسیارێتییەکی قورسە.

ئاماژەی بە پرسی ژەهر خواردنکردنی کرد و دووپاتیکردەوە کە ژەهرخوارد کراوە و وتیشی: من 200% ژەهر خوارد کراوم و ئەو مەعلوماتەی لابووە چۆن ژەهر خوارد کراوم داومە بە هەڤاڵ بافڵ و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بە سێ زمان ڕاپۆرتی پزیشکەکەم ئاراستەی هەڤاڵ بافڵ و مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەڵامیان نەداومەتەوە.

مەلا بەختیار دەشپرێست، نازانم لەوە دەترسن لەم کەیسەدا بەرپرسێکی باڵای زانیاری ئاشکرا ببێت کە ئەم کارەی کردووە؟ بۆیە وەڵامم نادەنەوە یان کێشەکانی ناو یەکێتییە؟بەڵام لەناو دەزگای زانیاریدا ئەم کارەدا کراوە ئەگەر یەکێتی هەڵوێستی نەبێت ئەوا ڕێگای دادگا دەگرمە بەر.

News Code 6098

Your Comment

You are replying to: .
captcha