٢ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٧:١٦
لە سەرێکانی و حەسەکە تەقینەوە ڕوویدا

بەشی سووریا- تەقینەوەیێک لە سەرێکانی و یەکێکی دیکە لە شاری حەسەکەی کوردستانی سووریا روویدا و لە هەردوو تەقینەوەکەشدا کوژرا و بریندار هەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە دوو تەقینەوە لە شارەکانی حەسەکە و سەرێکانی لە کوردستانی سووریا ڕوویاندا، تەقینەوەکەی شاری حەسەکە لەڕێگەی بۆمبێکی دەستییەوە بووە لە نزیک نەخۆشخانەی حکمە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی سووریا و لە ئاکامدا پیاوێکی 39 ساڵان و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی هەندێکیان سەختە.

هەروەها تەقینەوەکەی سەرێکانی کە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی تورکیا و گرووپە هاوپەیمانەکانیدا ڕوویدا، لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە لە نزیک بازاڕی سەوزە و میوەی شارەکە.

لە ئاکامی تەقینەوەکەی سەرێکانیدا لانیکەم چوار کەس کوژراون و ژمارەیێکی دیکەش بریندار بوون.

تاوەکوو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە.

سەرچاوە: ئاوێنە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 611

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha