​شەپۆلێکى دیکەی خۆڵبارین روو لە ئێران دەکات

پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە شەپۆلێكی خۆڵبارینی ڕۆژاوای ئێران بگرێتەوە.

بەشی ئێران- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژی شەمەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەکانی ڕۆژاوای ئێران بگرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی، ئەمرۆ هەینی بەشێوەیەكی گشتیی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێكی كەمدا.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با كەمێك چالاك دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێكی كەمدا.

News Code 6116

Your Comment

You are replying to: .
captcha