بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارینا سێرێنی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
بڕیاره جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا سبه‌ینێ شه‌ممە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات و ژمارەیەک دەزگا و ناوەندی جیاجیاش بەسەر دەکاتەوە.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ماوه‌ی دوو رۆژه له به‌غدایه و ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی راوێژكارانی سه‌ربازی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت.
Your Comment