سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵی داهاتی پێناکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی دەڵێت سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵی داهاتی پێناکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند لە ئەمساڵ پیرۆزبایی ساڵی نوێی نەکردووە، چوونکە پار هیوای ساڵێکی باشتریان خواستووە، کەچی خراپتربووە.

ناوبراو لە ڕاگەیێندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە، کۆتایی ئەمساڵ شاندی کوردستان کە لە بەغداد گەڕایەوە، لەناو پەرلەماندا وتیان، پیلانەکە لە بەغداد توندە و رەنگە هەرێمی کوردستانیش نەمێنێت کە بەندە پێم وانییە هەرێم نەمێنێت‌، بەڵام پێشتر وتوومە "هەرێم لە قاڵب دەدرێت".

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەش کردووە، "دۆخێکی ئاوا، کە مووچە نەبێت و پاشەکەوتی مووچەخۆر خورابێت‌. خەڵک بێزاربێت، پەیوەندی حزبەکان لەبری هاوپەیمانی، خەریکی شەمشەمەکوێرەکانی فەیسبووکی فەیکن".

، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەشڵێت، "پارەی ئەم شەمشەمەکوێرانە بدەنە ماڵە هەژار، نیوەیان تێر دەکرێت".

ناوبراو وتووشیەتی، "بازاڕی گومرکەکان بۆ گیرفانەکان گەشە، کەچی مووچەی خەڵکەکە سارد و سڕە!".

لەبارەی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمیشەوە دەڵێت: "سەرکردایەتی سیاسی نە دەستکاری حکوومەت و نە کۆنتڕۆڵی داهات دەکات، نە کۆنگرەی نیشتیمانیش بۆ چارەسەری کێشەکان دەبەستێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 612

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha