ئەگەر لەگەڵ حکوومەتی هەرێم نەگەینە رێککەوتن، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ حکوومەتی هەرێم نەگەنە رێککەوتن پشکی ١٢٪ بوجەی هەرێم و هەر کۆمەکی و بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێم نانێرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە ناچاریان دەکات پشکی ١٢٪ هەرێم نەنێرن.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر حکوومەتی هەرێم داهات و بڕی ئەو نەوتەی لەسەری رێککەوتوون رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکات، ئەوا ناتوانن هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێم بنێرن.

وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، فرۆشتی نەوتی هەرێم نایاسایی بووە و چیدیکە ناتوانن لە بودجەی گشتی هیچ بڕە پارەیەک و پشک بۆ هەرێم جێگیر بکرێت، ئەگەر ئەم دۆسیەیە یەکلایی نەکرێتەوە و نەوت بەتەنها رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکرێت.

هەروەها، لەبارەی پڕۆژەی یاسای پشتیوانی کردنی ئاسایشی خۆراکەوە، عەلی عەلاوی ئەوەشی ئاشکرا کرد، یاساکە هیچ پشکێکی بۆ هەرێمی کوردستانی تێدانییە و هیچی بۆ دیاری نەکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رێکەوتی ١٥ی شوباتی ئەمساڵدا دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا فرۆشتنی نەوت و غاز لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە نادەستورییە و پێچەوانەی یاسایە.

دوابەدوای بڕیارەکەش، حکوومەتی عێراق داوای لە حکوومەتی هەرێم کرد، تەواوی داهاتی نەوتی و نانەوتی و داهاتی ٥٠٪ خاڵە سنوورییەکان رادەستی حکوومەتی فیدڕاڵی بکات.

لەبەرامبەردا، حکوومەتی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری هەرێم رایانگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی نادەستوری و نایاساییە و خودی دادگای فیدڕاڵی نادەستورییە و حکوومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەکەی نابێت.

News Code 6147

Your Comment

You are replying to: .
captcha