بەرهەم ساڵح : ئامانج لە دوبارە بوونەوەی هێرشەکانی سەر هەولێر بەئامانجگرتنی ئاسایشی وڵاتە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی رابردوی سەر شاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد، راشیگەیاند، ئامانج لە دووبارە بوونەوەی هێرشەکان بەئامانجگرتنی هەوڵە نیشتیمانییەکانە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە، دەڵێت: ئەو هێرشەی شەوی رابردوو کرایەسەر شاری هەولێر کارێکی تاوانکارییە و سەرکۆنەی دەکات، ئامانج لە دووبارە بوونەوەی هێرشەکانیش بەئامانجگرتنی هەوڵە نیشتیمانییەکانە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەلامەتی هاوڵاتیان.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێویستە هەمووان بەیەکەوە دژی ئەو هەوڵانە بوەستنەوە کە دەیانەوێت وڵات بەرەو "ئاژاوە بەرن لەرێگەی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیرییەوە"، هەروەها دەبێت یەکێتی ناوخۆیی، ناوەندییەتی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکانی بەهێزبکرێن لەدژی لەیاسا دەرچوان.