بارەگای مەسعوود بارزانی: پێویستە هەنگاوی كردەیی بنرێت بۆ ڕێگری کردن لە هێرشەکانی سەر هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بارەگای مەسعوود بارزانی وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی درۆن بۆسەر هەولێر جەختی کردەوە پێویستە هەنگاوی كردەیی بنرێت بۆ ڕێگری کردن لە هێرشەکانی سەر هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیاندراوەکەی بارەگای بارزانی هاتووە: "وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە ترسنۆكانە و تیرۆریستییەكەی دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر دەكەین، ڕاشیدەگەیێنین ئەو دەستانە ناسراو و ئاشكران كە لە پشتەوەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە و پەلامار و دەستدرێژییەكانی پێشووتردان و مەبەست و ئامانجی ئەو كارە ناڕەوایەشیان زۆر بە ڕوونی دیارە".

ئەوەش لە پەیامەکەدا هاتووە: "پێزانیمان بۆ هەڵوێست و ناڕەزایەتیی لایەنەكان و ئیدانەكردنەكانیان هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئیدانەكردن چارەسەر نیە. بەڵكوو پێویست دەكات هەنگاوی كردەیی بنرێت و زۆر بە جددی كار بۆ ئەوە بكرێت كە كۆتایی بەم كردەوە نامرۆڤانە و نایاسایی و ناڕەوایانە بهێندرێت كە بێ باكانە لەدژی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت".

News Code 6175

Your Comment

You are replying to: .
captcha