نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەمەد حەلبووسی و شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەری کۆبووەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ محەمەد ئه‌لحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنه‌رانى عيراق و شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانيی سه‌روه‌رى كرد.

له‌ دیدارەكەدا دوا پێشهاتە سیاسیيەکانی وڵات تاوتوێ کران و بیروڕايان ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی قۆناخی داهاتوو گۆڕييه‌وه‌.