موقتەدا سەدر و مەسعوود بارزانی لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بارەگاى بارزانى رایگەیاند، مەسعوود بارزانی و موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەنراوێکى بارەگاى بارزانى، ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ـی حوزەیرانی ۲٠۲۲ موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعوود بارزانی کرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بارودۆخی عێراق و دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیان تاوتوێ کرد.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە فراکیسۆنى رەوتى سەدر کە بە 73 کورسییەوە خاوەنى زۆرترین کورسی پەرلەمانە، لەسەر داواى موقتەدا سەدر لە پەرلەمان کشایەوە و دەست لەکار کشانەوەیان لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە واژۆ کرا.

News Code 6193

Your Comment

You are replying to: .
captcha