وەزیری دەرەوەی ڕەژیمی زایۆنی داوا لە ئیسرائیلییەکان دەکات تورکیا چۆڵ بکەن

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی ڕەژیمی زایۆنی ئیدیعا دەکات ئەو ئیسرائیلیانەی کە ئێستا لە تورکیان مەترسیی هێرشی تیرۆریستییان لەسەرە و داوایان لێدەکات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لەو ئیسرائیلیانە کرد کە ئێستا لە تورکیان "بە زووترین کات" بگەڕێنەوە بۆ ئیسرائیل؛ بە گوتەی بەرپرسان و ئاژانسە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل، ئێران لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا ژمارەیەک هەوڵی بۆ تیرۆرکردنی هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە ئیستەنبووڵ داوە کە بۆ گەشت کردن لەوێ بوون.

لاپید لە پەیامەکەیدا، ئاماژەی بە هیچ کام لەو تۆمەتانە ناکات کە ئێران دەیداتە پاڵ ئیسرائیل. ئەو دەڵێت، ئیسرائیلییەکان کە ئێستا لە تورکیان "مەترسییەکی گەورەیان لەسەرە" لەلایەن ئاژانسەکانی ئێرانەوە، گوتیشی "ئێران چەندین جار هەوڵیداوە هێرشی تیرۆرستی بکاتە سەر ئیسرائیلییەکان کە بۆ گەشت لە ئیستەنبووڵن".

لە درێژەی قسەکانیدا یائیر لاپید دەڵێت: "ئەگەر ئێستا لە ئیستەنبووڵیت، بە زووترین کات بگەڕێوە ئیسرائیل. ئەگەر پلانت هەیە گەشت بکەیت بۆ ئیستەنبووڵ، پەشیمان ببەرەوە. هیچ گەشتێک هێندەی ژیانت گرنگ نییە".

ناوبراو هەروەها سپاسی دەوڵەتی تورکیای کرد بۆ دابین کردنی ئەمنییەتی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی و جەختی لە گرینگ بوونی گەشتیاری بۆ تورکیا و ئیسرائیل کرد.

News Code 6203

Your Comment

You are replying to: .
captcha