لەبارەی ڕۆژنامەنووسە کوردە دەستگیرکراوەکانی تورکیا؛ دەمیرتاش پەیامێکی بڵاو کردەوە

بەشی تورکیا- سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەی ڕۆژنامەنووسە کوردە دەستگیرکراوەکانی تورکیا پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری ئامەدی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەند رۆژنامەنووسێکی کورد و دەستگیریان کردن، کە ژمارەیان نزیکەی 20 کەس دەبوو.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە: "ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە، شانازی ئێمەیە کە کار بۆ ڕۆژنامەگەری ئازاد بکەین، ئەوانەی دەستگیرکراون دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێن".

لەمبارەوە پێشتر میدیاکانی نزیک له‌ پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویانکرده‌وه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی تورکیادا هه‌ریه‌که‌ له‌ ڕۆژنامەنووسانى ژن نیوز- سافیە ئالاگاش و گوڵشەن کوچەک، ڕۆژنامەنووسى ئاژانسى مەزۆپۆتامیا عەزیز ئوروچ، عومەر چەلیک، سوات دۆگهان، ڕەمەزان گەچکین، بەریڤان کاراتۆپراک، نەشە تۆپراک، ئیبراهیم کۆینچو، ئەسمەر تونج، مەهمەت شاهین، زەینەڵ عابدین، دەستگیر کراون.

News Code 6205

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha