هەرێمی کوردستان لە بەردەم مەترسیدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، نیگەرانی و توڕەیی خەڵک لەنادادی و جیاوازی چینایەتی و گەندەڵی و گرانی بازار گەیشتووەتە لووتکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدهەم بارزانى ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا هۆشداری دەدات کە بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە بەردەم مەترسیدایە توڕەیی خەڵک گەیشتووەتە لووتكە.

دقى راگەیەنراوەکە:

بەناوی خوای گەورە 

وەک هەموو لایەک ئاگادارن، نیگەرانی و تورەیی خەڵک لەنادادی و جیاوزای چینایەتی و گەندەڵی و گرانی بازار گەیشتۆتە لووتکە و دۆخەکە روو لە ئاڵۆزیەکە کە ئەوسەری دیار نییە، لەم سۆنگەیەوە، داوا دەکەم هەموو لایەنە بەشدارەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەخەمی نیگەرانیەکانی خەڵکەوە بن و شۆر ببنەوە بۆ ناو میللەت بۆ گوێگرتن لەخواستەکانی جەماوەر و ڕێکارەکانی چارەسەرکردن بگرنە بەر.

نیگەرانی و نەڕەزایەتی گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیداری پێوانەیی.

تەواوی بارۆدۆخی کوردستان لە بەردەم مەترسیدایە.

ئۆمێدوارم بەرپرسانە پەلەبکرێت تا ئەو درزە گەورەیەی کە لە نێوان دەسەڵات و جەماوەردا دروست بووە چارەسەر بکرێت و نەمێنێت تائاشتی کۆمەڵایەتی تێکنەچێت.