هەرێمی کوردستان میلیشیای یاخیبووی ناوێت؛ کوردی عێراق دژبە پەکەکە/ شێلی کیتلسۆن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زۆر جار باسی ڕفاندنی ژن و پیاوانی گەنجی خۆیان لەلایەن پەکەکە-وە کردووە کە چیدی بۆ هەمیشە دیاریان نەماوە، زۆر کەس دەڵێن ئەوانەی کە خەڵک بۆ ناو ڕیزەکانی پەکەکە ڕادەکێشن زیاتر لەنێو کافەتریاکان و ئەو شوێنانەی کە لاوان کۆ دەبنەوە ئامادە دەبن و "کەسانی کەم تەوان" دەکەنە ئامانج و تەڤڵی پەکەکە-یان دەکەن.

کوردپرێس: ململانێ لە هەرێمی کوردستان بەهۆی دژایەتیی بەرپرسانی ئەم ناوچەیە لەگەڵ بوونی درێژ مەودای پەکەکە کە ئەوڕۆکە دژایەتیەکان زۆریان کردووە لەتەنیشت لێدوانەکان لەدژی ئەم گرووپە، رێکەوتنی ئەم دوایەی هەرێمی کوردستان و بەغدای لێکەوتەوە کە بەجۆرێک بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پەکەکەیە، وای پێدەچێت کە هەوڵی هاوئاهەنگ هەیە بۆ گوشار خستنە سەری بۆ دەرکردنی لە بنکەکانی لە شاخەکانی باکووری عێراق.

تیرۆری بەرپرسانی سنووریی هەرێمی کوردستان لە 8ی ئۆکتۆبەری 2020، هێرش بۆ سەر بۆڕیە نەوتەکە و کوشتنی پێشمەرگە کە بەرپرسیارتی لە ئەستۆی پەکەکە دانراوە ململانێ نێوان پەکەکە و دەسەڵاتی هەرێمی هێناوەتە کایەوە. پەکەکە دەڵێت کە نایەوێت بەشێوازی ئاشتیانە لە عێراق دەربچێت.

لە هزری رۆژئاواییەکاندا کورد وەک گرووپێکی قەومیی یەکجۆر ناسراون کە ئارمانجی یەکسانیان هەیە و هاوبەشی مێژوویین، جۆگرافی و ئایدیۆلۆژیێکیان هەیە و لەنێوان گرووپە سیاسی و رێکخستنە جیاوازەکاندا دابەش نەبوون. چالاکی گرووپە چەکدارە کوردەکان سەقامگیریی لە ئاستی خۆجێی و ناوچەیی لە تورکیا، عێراق و سووریا تێکداوە. پەکەکە ماوەیێکی زۆرە کە لەلایەن ئەمریکا، ئەورووپا و تورکیاوە وەک رێکخراوی تێڕۆریستی دەناسرێت. ئەمریکا لەساڵی 2008 ئەم گرووپەی تاوانبار کرد بە ئەنجامی کردەوەی مافیایی. پەکەکە ماوەیەکی زۆرە کە لەکوێستانەکانی قەندیل لە باکووری هەرێمی کوردستان کە هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا جێگیرە، و وەک حەشارگە و شوێنی پەروردە بەکاری دێنێت. بەرەنگاربوونە لەنێوان حکوومەتی خۆجێیی هەرێمی کوردستان و پەکەکە پێشینەی درێژخایەنی هەیە.

بۆ خۆم بەدرێژایی ئەو ساڵانەی پەیامنێریم کردووە لە هەرێمی کوردستان چەقبەستوویی پەیوەندی نێوان پەکەکە و هەرێمم بینیوە. لەساڵی 2014 لەگەڵ سیروان بارزانی فەرماندی قۆڵی شەشی هێزەکانی پێشمەرگە کەئەو کات لەبەرەی شەڕ لەگەڵ داعش دا بوو دیمانەم کرد. ئەو وتی کە پەکەکە کێشەی سەرەکیە بۆ کوردەکان. داعش لەو کاتەدا بەشێکی زۆری لە عێراقی داگیرکردبوو و چاوی خستبووە سەر هەولێریش. بارزانی ژێرزمانی وتی کە هێزەکانی پێشمەرگە ئەوەندە کێشەیان هەبووە و ناتوانن بکەونەی نێو بەرەیەکی دیکەوە بەمجۆرە وتی کە پەکەکە لەشەڕ لەگەڵ داعش دەوری هەبوو و یارمەتی داوین.

بارزانی 5 ساڵ دواتر لەساڵی 2019ش جەختی کردەوە کە پەکەکە کێشەیە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق بەڵام جەختی کرد کە هێشتا کاتی نەگەیوە کە بەشێوازی گشتی لەوبارەوە باس بکرێت. نیگەرانی دیکەش هەیە. دیمانەی من لەناوچەی قەرەچۆخ ئەنجام درا کە هێرشی نوێی داعشی لێ ئەنجام درابوو.

بەڵام لەسەرەتای سێپتەمبەری 2020 کە هەڕەشەکانی داعش کەمی کرد بارزانی راشکاوانە لەبارەی ئەم کێشەوە لیدوانی دا. ئەو جەختی کردوە کە دەبێت لەدژی پەکەکە لە باکووری عێراق هەنگاوێک بنردرێت و داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد کە لەمبارەوە کارێک بکات. ئەو ئاماژەی بەوە دا تا کاتێک کە هەموو چەکەکان لە عێراق لەژێر کۆنترۆڵ دا دەبن خەڵک بەردەوام دەبێتە ئاماجی هێرشی گرووپەکان و هەڕەشەی ئاسایش لەسەر وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کە قەیرانی لەگەڵە رووبەڕوو بۆتەوە. بەو پێیە پەکەکە سوور بوو لەسەر بوونی لە هەرێمی کوردستان و کاتێ هەرێم رۆشتە ئەو ناوچەیە دەستی بە توندوتیژی کرد.

سیروان بارزانی هەروەها ناڕازیە لە دزەی پەکەکە لەناوچە جێ ناکۆکەکان لە نێزیکیی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا و وتی کە دانیشتوانی ئاوارەی شنگال بە هۆی بوونی چەند گرووپێکی چەکدار لەو ناوچە و نەبوونی ئاسایش ناوێرن بگەڕێنەوە بۆ شنگال. یەکێک لەبەرپرسانی ئاسایشی هەرێم کە من لەساڵی 2016 لەشنگال دیمانەم لەگەڵی کرد لەلایەن پەکەکەوە کرایە ئاماج بۆیە ناچار کرا بگوازرێتەوە بۆ ناوچەیێکی دیکە.

هەروەها مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان لەسێپتەمبەری 2020 لەدژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی ئەم ناوچەیە قسەی کرد و لەبەیاننامەیێکی پارتی دیمۆکراتی کورستاندا باسی ئەوەی کرد کە "کوێلەداری لە جیهاندا کۆتایی پێهاتووە بەڵام پەکەکە هێشتا هەر خەریکە".

سەرئەنجام بەرپرسانی هەولێر و بەغدا رۆژی 9ی ئۆکتۆبەر رێکەوتنێکیان واژۆ کرد کە ئامانجی ئەو ڕێککەوتنە گەڕانەوەی ئاسایش بوو بۆ شنگال. بەشێک لەم رێکەوتنە باسی دەرکردنی پەکەکە لەو ناوچەیە دەکات. دەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رۆژی 24 ی ئۆکتۆبەر بە هەناردنی 6000 هێزی ئاسایش بۆ شنگال ئەم رێکەوتنەیان خستە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئەم رێکەوتنە کاردانەوەی توندی پەکەکەی بەداوە بوو. لەدوو مانگی رابردوودا هێزەکانی پەکەکە چەندین هێرشیان بۆ سەر ژێرخانەکان، هێزەکان و دامودەزگاکان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە. دەوڵەتەکانی عێراق و ئەمریکا و فەڕەنسا ئەم کردەوانەیان سەرکۆنە کرد.

سەرکۆنەکردنی ئاشکرای پەکەکە لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمەوە رێگای بۆ ئەوانەی کە وا هەست دەکەن بوونەتە قوربانی ئەم گرووپە کردووتەوە. ئەم دوایانە ئاشووریەکان لە دهۆک لە باکووری عێراق دەژین، دەرفەتیان بینی تا لەدژی پەکەکە قسە بکەن. دەزگای سیاسی ئاشووریەکان لەرۆژی 10ی نۆڤەمبەر لەتویتێکدا رایگەیاند کە پەکەکە گوندە ئاشووری نشینەکان داگیر کردووە کە دەرئەنجامی نێگەتیڤی بۆیان هەیە و هەڕەشەیە بۆ ئەم کۆمەڵگایە.

لەبەشی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانیش رای گشتی دەستی بە دژایەتی لەگەڵ پەکەکە کردووە. بەردەوام ناکۆکی سیاسی لەنیوان پێگەی سەرەکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە باکووری و یەکێتی لە رۆژهەڵات و نزیکی سنوورەکانی ئێران هەبووە بەڵام لەدرێژەدا هەوڵەکان بۆ باشترکردنەوەی پەیوەندی لەنێوان خۆیاندا چڕ کردەوە و ئەو دولایەنە دانیشتنێکیان لەرۆژی 9ی نۆڤەمبەر بەڕێوەبرد تا بەرەیێکی یەکگرتووو لەدژی پەکەکە پێک بێنن.

یەکێک لە هیزەکانی ئاسایش کە نەیویست نێوی بدرکێندرێت بە هۆی نەبوونی مۆڵەت بۆ لێدوان، لەبارەی بابەتی پەکەکەوە بە وتی کە پەکەکە سەرەڕای ئەوەی کە هەرێم ساڵانێک رێگەی پێداوە خۆی حەشار بدا ئێستا گوێ بە قسەکانی نادات. ئەو پەکەکەی تاوانبار کرد بەوەی کە گەنجان و کەسانی کێشەداری بەکارگرتووە. ناوبراو وتیشی چەندین دەزگای نێودەوڵەتی بەڵگەیان پیشان داوە کە پیشان دەدات پەکەکە و گرووپەکانی نزیک لەو گرووپە وەک هێزەکانی سووریای دیمۆکرات لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا منداڵانی سەرباز بەکاردەگرن.

جۆ بایدەن سەرۆک کۆمار نوێی ئەمریکا کە بە پشتیوانیی کوردان ناوی لێدەبردرێت لەمانگی ژانڤیە لەسەر کورسی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا دانیشت، بایدن لەساڵی 2016 وتی کە پەکەکە گرووپێکی تێرۆریستیە و هەڕەشەیە و لەگەڵ داعش بەراوردی کرد. بەڵام بایدن هێزەکانی یەپەگە بەشێک لە پەکەکە نابینێت و ئەمە هەڵوێستە کاتی ئیدانەکردن هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردانی سووریا لە ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی لە ئۆکتۆبەری 2019 دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا ئاماژەی پێدراو. بایدن نووسی کە ترەمپ هەسەدی فرۆشت و خیانەتی لەهاوپەیمانانی ئەمریکا لەشەڕی دژ بە تێرۆریزم کرد. بەڵام ئەمە راستیە کە سەرۆکایەتیی ئێستای یەپەگە ساڵانێک پەکەکە بووە و لەوانەیە زۆرێک لە هێزەکانی سەر بە پەکەکە بن ئەمە بەو واتایە دێت کە سەرکوت کردنی پەکەکە لە عێراق کاریگەریی لەسەر رۆژهەڵاتی سووریا دەبێت. هەرچەند هەرێمی کوردستان لەنێوان هەسەدە و یەپەگە جیاوازی دانانێت بەڵام بەرپرسانی ئەم ناوچەیە پشتڕاست دەکەنەوە کە پەیوەندی نێزیک لەنێوان ئەم دوو هێزەدا هەیە.

لەئێستادا بۆ هەرێمی کورستان دەرکەوتووە کە دەربازبوون لە کێشەکانی سەردەمی پاش داعش و دابین کردنی ئاسایش بۆ حەشیمەتی ئەم ناوچەیە گرنگترە لە یەکگرتووی نەژادی. وا پێدەچێت کە پەکەکە ئەوەندە زیانی گەیاندۆتە کوردەکانی عێراق کە چیدی لەو گرووپە وەڕەز بوونە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 622

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha