کوردانی سووریا گومانیان هەیە کە ئەمریکا و ڕووسیا ڕێگری لە هێرشی تورکیا بکەن

بەشی جیهان- بەرپرسێکی باڵای کوردەکانی سووریا دەڵێت هیوادارین ڕووسیا و ئەمریکا ڕێگری بکەن بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە دژی ناوچەکەیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات، کە لقی سیاسیی هەسەدە-یە بە شەرقولئەوسەتی وتووە: کوردەکان هیوایان وایە کە هەڕەشەکانی تورکیا لەدژیان جێبەجێ نەکرێت و ئەمریکا و ڕووسیا ڕێگا بگرن لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنقەرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ناوبراو ئاماژەی دا بەوەی کە دەروازە سنوورییەکانی سووریا لەگەڵ تورکیا لەژێر کونترۆڵی ڕووسیایە و زیادی کرد: تورکیا زیاتر گڵۆپی سەوزی ڕووسیای پێویستە بۆ پەلاماردانی کوردەکانی سووریا.

ناوبراو ئاشکراشی کرد هاوکاریی کوردەکان لەگەڵ ڕووسیا دەستی پێکردووە بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی گریمانەکراوی تورکیا.

ئیلهام ئەحمەد لەبارەی هەڵویستی ئەمریکا وتی: دیپلۆماتە ئەمریکییەکان هێرشی تورکیایان ڕەت کردۆتەوە و کورد هیوای وایە واشنتۆن ڕێگر بێت لەبەردەم ئەو هێرشە.

News Code 6227

Your Comment

You are replying to: .
captcha